PM:02:17:24/07/2025
4780 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵان، لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن و ئەمڕۆ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین، لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ( ATM ) بکەن و مووچەکانیان رابکێشن.
وتیشی، هەر
ئەمڕۆ زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشین لە دهۆک و هەولێر و سلێمانی، مووچەکانیان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و دەتوانن لە رێگای زیاتر لە ٤٠٠ ئامێری راکێشانی
پارە، دەستییان بە مووچەکانیان بگات.