PM:12:22:24/07/2025
1884 جار خوێندراوەتەوە
دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری پاڵاوگەیەک لە سنووری هەولێر گردبوونەوە و داوای ئەوە دەکەن کە گەنجەکانیان لەو پاڵاوگەیە بخرێنە سەر کار و رێگای هەولێر-گوێریان داخستووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی گردبوونەوەی هاوڵاتییان، رێگای هەولێر – گوێر داخرا.
باسی لەوەشکرد،
گردبوونەوەکە لەلایەن دانیشتوانی گوندەكانی دەوروبەری پاڵاوگەی لاناز ئەنجامدراوە.
وتیشی،
هاوڵاتیان داوا لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکەن کە گەنجانی سنوورەکە لە پاڵاوگەكە
بخرێنە سەر كار.
جێی ئاماژەپێدانە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە نرخێکی کەم کرێکاری بیانی لە کۆمپانیا و کارگەکانیدا دادەمەزرێنێت و ئەمەش گرفتی بڵاوبوونەوەی بێکاری بۆ سەر هاوڵاتییان لە سەرانسەری هەرێمدا درووستکردووە، پاڵاوگەی لاناز یەکێکە لەو نموونانە.