سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو کارەبای چەند گەڕەکێکی هەولێری بڕی

PM:12:11:24/07/2025

1836 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکەی چەند گەڕەکێکی هەولێری بڕی، هاوڵاتیانیش دەڵێن، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، بۆ ماوەی دوو مانگ نەیانتوانیوە پارەی کارەبا بدەن، کەچی کارەباکەیان بڕیون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێرێک کارەبای ٢٤ کاتژمێری بڕا و هاوڵاتیانیش داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن.

دانیشتوانی گەڕەکەکان بە ئێن ئاڕ تییان وت، ماوەی دوو مانگە بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە پارەی کارەبایان نەداوە و ئێستاش ماوەی چەند کاتژمێرێکە کارەبای ٢٤ کاتژمێری لەو گەڕەکانە بڕاوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر وتبووی، کە هەر ماڵێک پارەی کارەبا نەدات ئەوا کارەباکەی دەبڕن، لە کاتێکدا کە نرخی کارەبای ١٣ هێندەی جاران لەسەر هاوڵاتیان گرانکردووە.













گەلەری