سەردێڕ:

تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ کامێرای ئایفۆن زیادکرا

AM:10:00:24/07/2025

1844 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنەرانی ئایفۆن لەگەڵ iOS 26 تایبەتمەندییەکی نوێی کامێرا و وێنەگرتنیان بۆ زیادکرا.


لەگەڵ سیستمی کارپێکردنی نوێ، رووکاری کامێرای ئایفۆن دیزاینێکی"Liquid Glass"ی هەیە، کە دوگمە و رووکارێکی روونی پێدەبەخشێت، زیاتر گرنگی بە چوارچێوە دەدات.

رووکاری کامێراکە دوو دوگمەی نوێی هەیە جگە لە کۆنتڕۆڵ بار لە خوارەوە، یەکێکیان بۆ وێنەگرتن و ئەوی دیکەیان بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆیە، دوگمەکانی گۆڕینی نێوان کامێرای پێشەوە و دواوە لە شوێنی ئاسایی خۆیان راگیراون، دوگمەی پێشبینی وێنەش بە شێوەیەکی بازنەیی دیزاین کراوەتەوە.
جێگەی باسە بەکارهێنەرانی AirPods Pro 2 وAirPods 4 دەتوانن وێنە بگرن یان دەست بکەن بە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە تەنها دەست لێدانی بەشێکی گوێچکەکەی کە لەگەڵ مۆبایلەکەیان تێکەڵ کراوە هەروەها بەرنامەی کامێرای ئایفۆن ئێستا بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر هاوێنەی کامێراکە پیس بوو، ئەمەش یارمەتیان دەدات وێنەی روونتر بگرن.














گەلەری