PM:07:30:23/07/2025
1120 جار خوێندراوەتەوە
ژینگەپارێزانی سۆران بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگیانەوە کە مانگی ٥ و ٦ و ٧ وەریان نەگرتووە، بایکۆتی کارکردنیان کردووە، بەشێک لەو ژینگە پارێزانەش بۆ ئێن ئاڕ تی قسەیانکرد و رایانگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکەیان چوونەتە شارەوانی سۆران بەڵام کەس وڵامی نەداونەتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٣ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ژینگەپارێزانی شاری سۆران دژی پێنەدانی مووچەکانی پێنج و شەش و حەوت بایکۆتی کارکردنیان کرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمە جاری یەکەم نیە ژینگە پارێزان لە سۆران و چۆمان و
خەلیفان بایکۆتی کارکردن دەکەن بەڵکو ئەمساڵ چەندین جاریتریش بایکۆتی کارکردنیان
کردووە بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان لەلایەن کۆمپانیای پاککردنەوە، ئەگەرچی پێشتریش
چاوگێک لە کۆمپانیاکە بە وتبوویان، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پارەیان بۆ خەرج ناکات
تاکو بیدەنە ژینگەپارێزان.
کەریم کەیفی - سۆران