PM:04:22:23/07/2025
6172 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، "هەموو پابەندییەکانی خۆمان بەرامبەر بەغدا لەچوارچێوەی لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش جێبەجێکردووه".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی تەمموزی ٢٠٢٥، لە بڵاوکراوەیەکدا، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش جێبەجێکردووه بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵیش لە زووترین کاتدا مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێرێت.
چاوگێکیش لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرقاڵی ئامادەکردنی
پارەی مووچەی هەرێمن و چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمڕۆ پارە بۆ هەرێم بنێردرێت و خشتەی دابەشکردنی
مووچە بڵاوبکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتبووی، پێویستە هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بێت
و کار بە دەستوور و یاسا بکات تاوەکو لە بەرامبەردا پارەی مووچە بنێردرێت و هیچ
گرفتێک دروست نەبێت.