سەردێڕ:

سەنتەری ئۆتیزمی کفری منداڵانی ئۆتیزم وەردەگرێت

PM:02:21:23/07/2025

1084 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی شارەکە، سەنتەری ئۆتیزمی کفری بەپێی چەند رێنماییەک منداڵانی ئۆتیزم وەردەگرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە کە بە سەرپەرشتی خۆیان، سەنتەری ئۆتیزمی کفری هەڵدەستێت بە وەرگرتنی منداڵی ئۆتیزم بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە؛

١- تەمەنی منداڵ دەبێت پێنج بۆ ١٢ ساڵ بێت.

٢- تەنیا منداڵی ئۆتیزم وەردەگیرێت.

٣- دەبێت منداڵەکە راپۆرتی پزیشکی هەبێت کە ئۆتیزمی هەیە.

سەنتەری ئۆتیزمی کفری سەنتەرێکی حکومییە و هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت، دابینیکردنی سوکە ژەم و کرێی هاتوچۆی منداڵەکەش، لەسەر سەنتەرەکە دەبێت.













گەلەری