PM:01:40:23/07/2025
1448 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگای دیالە بە فەرمی ناحیەی قەرەتەپەی بە قەزا ناساند و وتی، بڕیاریانداوه شاره‌دێی جه‌باره‌ش له قەزای خانه‌قین داببڕێنن و بیلکێنن به قەزای قه‌ره‌ته‌پەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، پارێزگای دیاله فه‌رمانێكی كارگێڕی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕیاریانداوە شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په بكرێته قەزا و ناوه‌نده‌كه‌ی قه‌ره‌ته‌په بێت، هێماكەشی ٢١٠٩ بێت له به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی كۆماری عێراق.
پارێزگای دیاله
دەشڵێت، هاوكات بڕیار دراوه شاره‌دێی جه‌باره له شارۆچكه‌ی خانه‌قین داببڕێنرێت
و به قه‌ره‌ته‌په‌وە بلكێندرێت.
بەگوێرەی نوسراوەکە، ته‌ها ئیبراهیم، به
وه‌كاله‌ت له پۆستی قایمقامی قه‌ره‌ته‌په‌دا ده‌بێت، تاوه‌كو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكه‌وه کەسێکی دیکە هەڵدەبژێردرێت.