AM:11:20:23/07/2025
1228 جار خوێندراوەتەوە
بەڕیوەبەرایەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئێستادا پێنج ملیۆن و ٣٥٠ کەس بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن و ٧٤٪ی هاوڵاتیان فۆڕمی پسووڵەی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، تاکو ئێستا هاوڵاتییان بە رێژەی ٧٤٪ی فۆڕمی پسوڵەی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە هەرێمدا نزیکەی هەشت هەزار بریکاری ئارد و خۆراک هەن و پێنج ملیۆن و ٣٥٠ کەس بەشەخۆراکی
مانگانە وەردەگرن، هەروەها لە قۆناغی دووەمی پرۆسەکەدا، زیادکردنی ناوی منداڵ و
گواستنەوەی پسولەی خۆراک زیاد دەبێت.