ماوەی ٢١ مانگە بە بەردەوامی لە کەرتی غەززە شەڕ و ئاڵۆزییە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە کەرتی غەززە دەڵێت، تەنها لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری رابردوودا ٢١ مناڵ بەهۆی دەست نەگەیشتن بە خۆراک و برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە و خەڵکی مەدەنی ئیسرائیلیش "شۆڕشی ئارد"ـیان دژ بە حکومەتەکەیان دەستپێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، زیاتر لە ١٠٠ رێکخراوی ناحکومی هۆشیاری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی برسییەتی بەکۆمەڵ لە کەرتی غەززە بەهۆی شەڕەوە.
هاوکات، کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانیش سوپای ئیسرائیلی تۆمەتبارکرد
بەوەی لە کۆتاییەکانی مانگی ئادارەوە زیاتر لە هەزار کەس بە تەقەی هێزەکانی
ئیسرائیل کوژراون کاتێک هەوڵیانداوە یارمەتییە مرۆییەکان وەربگرن.
هەریەکە لە
بەریتانیا و فەرەنسا و زیاتر لە ٢٠ وڵاتی دیکەی جیهان کوشتنی سەدان کەسیان لە غەزە
شەرمەزار کرد و داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕیان لە غەززە کرد.
هەر ئەمڕۆ خەڵکی مەدەنی ئیسرائیل لە ژێر دروشمی " شۆڕشی ئارد"ـەوە
ناڕەزاییان لە سیاسەتی برسیەتی کردن لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە دژی فەڵەستینییەکان
دەربڕی