سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی پرسی مووچەوە کۆدەبێتەوە

AM:10:02:23/07/2025

2128 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبارەی پرسی مووچە و جێبەجێکردنی دەقی رێککەوتننامەکەی هەرێم و بەغدا کۆببێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٥، بە پێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و تیایدا دوو بڕگە تاووتوێ دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕگەی یەكەم پەیوەستە بە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دوا رێككەوتن و لەیەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو هەرێم و بەغدا و هەروەها پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاووتوێ دەكرێت.

لە بڕگەی دووەمدا كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی رێككەوتننامەی نێوان هەرێم و بەغدا بە مەبەستی دانانی میكانیزمی رێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێم تاووتوێ دەكرێت.













گەلەری