PM:10:40:22/07/2025
5540 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو چاوگێکی باڵای حکومەتی عێراق بە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان وتبوو مووچە دەنێردرێت دوای نزیکەی ٩٠ رۆژ چاوەڕوانیی، دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی دا و بڕیارە سبەینێ تەواوی پارەکە بگاتە هەرێم. سودانییش دەڵێت، پێویستە هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بێت تا وەزارەتی داراییش مووچە بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٥، محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەڵێت، پێویستە هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بێت و ئەو ئەرکانەی لەسەر شانیەتی جێبەجێیان بکات، تا وەزارەتی دارایی عێراقیش لە بەرامبەردا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات.
هاوکات، هەواڵی
خەرجکردنی مووچە شەوی رابردوو ئاشکرابوو دوای ئەوەی چاوگێکی باڵای حکومەتی عێراق
بە فراکسیۆنی نەوەی نوێی وتبوو مووچە دەنێرن، بڕیارە سبەینێش پارەی مووچە بگاتە
هەرێم و وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووش لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە.