PM:09:24:22/07/2025
1512 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ئەڵمانیا لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆ ٤٣ پەنابەر دیپۆرتی بەغدا کراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە، ٤٣ پەنابەر کە سەرجەمیان پیاو بوون، ئەمڕۆ دیپۆرتی بەغدا کرانەوە، بە هۆکاری ئەوەی بەشێکیان پێشینەی تاوانیان هەبووە، بەشێکی دیکەشیان مافی مانەوەیان رەت کراوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی
ئەڵمانیا ،(DPA) چاودێری دیپۆرتکردنەوەکەی کردووە کە بە شێوەیەکی نهێنی دوور لە چاوی میدیا
بەڕێوەچووە و بە پێی ئاژانسەکە، هێزێکی گەورەی پۆلیس سەرپەرشتی دیپۆرتکردنەوەی ئەو
پەنابەرانەی کردووە.
بە گوێرەی
ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، ساڵی ٢٠٢٤ زیاد لە ٨٠٠ پەنابەری عێراقی
دیپۆرتکراونەتەوە و ئەم هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەیەش دوای رێککەوتنێکی حکومەتی عێراق
و حکومەتی ئەڵمانیا دێت، کە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٣، بەغدا بە دیپۆرتکردنەوەی
عێراقییەکان رازی بوو، لەو کاتەوە هەموو مانگێک ٥٠ تا ١٠٠ کەسی دیپۆرت دەکرێنەوە.