سەردێڕ:

کەی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە؟

PM:08:38:22/07/2025

65672 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکەی ٩٠ رۆژ چاوەڕوانی، دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی دا و بڕیارە سبەینێش تەواوی پارەکە بگاتە هەرێم و حکومەتی ماوەبەسەرچووش لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، تا هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بێت، ئەوانیش پابەند دەبن بە ناردنی مووچەوە.

هاوکات، هەواڵی خەرجکردنی مووچە شەوی رابردوو ئاشکرابوو دوای ئەوەی چاوگێکی باڵای حکومەتی عێراق بە فراکسیۆنی نەوەی نوێی وتبوو مووچە دەنێرن.

بڕیارە سبەینێ پارەی مووچە بگاتە هەرێم و وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووش لیستی مووچە بڵاو بکاتەوە.

 













گەلەری