دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی سکاڵای ژمارهیهك پهرلهمانتاری عێراقی دژ به پارێزگابوونی ههڵهبجهی رهتكردهوه، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق دەڵێت، رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایانە جێگای خۆشحاڵیە و ئێستا هیچ کێشەیەک لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەما، دەشڵێت، ئەوەی کۆتایی نەهاتووە زوڵم و ستەمی پارتی و یەکێتیە بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەرامبەر هەڵەبجە و قوربانیان و بریندارانی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، جێگای خۆشحاڵیە کە دادگای فیدراڵی سکاڵای دژی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ بەپاريزگابوونی هەڵەبجە رەتکردەوە و ئێستا هیچ کێشەیەک لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەما.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەوەی کۆتایی نەهاتووە زوڵم و ستەمی پارتی و یەکێتیە بەرامبەر بە
خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان و قوربانیان و
بریندارانی ئەو شارە بەتایبەتی، خزمەتکردن و خزمەتگوزاری بۆ ئەو پارێزگایە لەلایەن
هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارەوە لەوپەڕی خراپیدایە.
دەشڵێت، ئەوەی لەمەودوا
دەیبیستن هەژارترین و بێخزمەتگوزاری ترین و پشتگوێخراوترین پارێزگا هەڵەبجە دەبێت
لە ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی، تا ئیستاش ئەوەندەی پارە لەو پارێزگایە لەلایەن
هەردووکیانەوە دەدزرێت چارەکێکی ئەوەی تیا خەرج ناکرێت.
باسی
لەوەشکردووە، کۆتایهێنانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی تاکە چارەسەرە بۆ بوژانەوەی
پارێزگای هەڵەبجە و کۆتایهاتنی نەهامەتییەکانی و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاری بۆ ئەو پارێزگایە.
ئاریان تاوگۆزی
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەکو نەوەی نوێ بەردەوام دەبین بۆ پشتگیری لەهەڵەبجە وەکو
چۆن یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر داواکاری نەوەی نوێ لە محەمەد شیاع سودانی،
نێردرایە پەرلەمانی عێراق و بەردەوام کارکردنمان بۆ تێپەڕاندنی یاساکە لە پەرلەمان
شاهیدی ئەوەن".
وێنەی ئەندامانی
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رۆژی دەنگدان بە یاسایی بە پارێزگابوونی
هەڵەبجە: