PM:02:20:22/07/2025
1708 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە کۆنگرەیەکدا دەڵێن، بەشێکی زەوی سەرچنار دراوە بە چەند کۆمپانیایەک بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاوی سەرچنار دروست دەکات کە لە سەدا ٣٧ی ئاوی دنیشتوانی سلێمانی دابین دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، نوێنەرانی دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتییان، سەردانی داواکاری گشتی سلێمانیمان کردو چوار دۆسیەمان پێشکەشکردن.
ئاماژەیان
بەوەکرد، ئەوانیش بریتین لە، دۆسیەی زۆنگی ٣ سەرچنار کە دراوە بە کۆمپانیایەک تا بیکات
بە شوێنی بازرگانی و گەشتوگوزارو نیشتەجێبوون، بەنزینخانەی تاڤگە و مەترسی لەسەر پیسبوونی
ئاوی سەرچنار.
هەروەها، بەردەوامی
سەرپێچییەکان بەرامبەر چیای گۆیژە، زەوی فۆرم کە لەم ماوەیەدا ژمارەیەکی زۆر زەوی
بە فۆرم دەفرۆشرێت لە کاتێکدا زەوی نییە بۆ فەرمانبەران کە بڕیاری پێدانی زەویان هەیە.