PM:10:41:21/07/2025
3680 جار خوێندراوەتەوە
کەناڵێکی عێراقی دەڵێت، یاداشتنامەکانی سەرۆک کۆماری عێراق نزیکەی چوار ملیار دیناری تێچووە و دەشڵێت، ئەو یاداشنامانە لەسەر حسابی خەزێنەی حکومەت چاپکراون.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کەناڵی دیجلەی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، یاداشنامەکانی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە دوو بەرگدا چاپکراون و هەر چاپێکی ئەو دوو بەرگە ٩٠٠ ملیۆن دینار تێچووی بووە.
ئەو کەناڵە دەشڵێت، یاداشتنامە دوو بەرگییەکە چوار جار چاپکراونەتەوە و
تێچووەکەی گەیشتووەتە سێ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار.
باس لەوەش کراوە، یاداشتنامەکان لەلایەن دامەزراوەی ماڵی کاروباری
کولتوورییەوە کە سەر بە حکومەتی عێراقە چاپکراوە.