PM:02:06:21/07/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، مێردمنداڵێک لەکاتى مەلەکردندا لە رووبارى سیروان خنکا و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٥، عەلی جەمال قدوورى، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە رووباری سیروان، لە سنووری دەکەی سەرچەم، مێرد منداڵیک خنکا و بە زووترین کات تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار.
وتیشی،
مێردمنداڵەکە تەمەنی نزیکەی ١٣ ساڵە و دانیشتووی گوندی گلەی سەر بە خانەقینە، لەکاتی
مەلەکردندا خنکاوە.
باسی لەوەشکرد،
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە بۆکراوەتەوە، دواى تویکارى پزیشکى، تەرمەکەى
رادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ خانەقین.