PM:08:01:20/07/2025
1548 جار خوێندراوەتەوە
به‌رگرى شارستانى سۆران دەڵێت، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له رووداوێكى خنكان له سنوورى مێرگه‌سۆر ئاگادار كراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ركه‌وت هاوڵاتییه‌ك خنكاوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی تەمموی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک لە رووباری چامە لە مێرگەسۆر خنکاوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، تیمەکانیان بەهاوکاری هاوڵاتییان تەرمەکەیان دەرهێنا و گواستیانەوە بۆ
نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی سۆران دەکرێت بۆ توێکاری پزیشکی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
به‌رگرى شارستانى سۆران دەشڵێت، ئەمە پێنجەم حاڵەتی خنکانە لەم ساڵدا كه لە سنووری
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمار دەکرێت.