سەردێڕ:

بنکەی پۆلیسی شەمامک بۆ ئێن ئاڕ تی: هاوڵاتییەک لەلایەن منداڵەکەیەوە کوژرا

AM:10:00:20/07/2025

4104 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بنكەی پۆلیسی شەمامك بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی شەمامک، هاوڵاتییەک لەلایەن منداڵەکەی خۆیەوە کوژرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی شەمامک بە ئێن ئاڕ تی وت، لەسەر رێگای مەخمور، نزیک گوندی پیرداود، سەر بە ناحیەی شەمامک، هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ لەلایەن منداڵەکەی خۆیەوە کوژرا.

چاوگەکە وتیشی، ئێستا تەرمەكەی دەگەرێننەوە بۆ مەخموور و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

 

 













گەلەری