PM:09:21:19/07/2025
12292 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، هەفتەی داهاتوووەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات.بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وتی، لە سبەینێوە پرۆسەی وەرگرتنی منداڵ لە باخچەی منداڵان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وتیشی، وەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن لە ٢٣ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات تا ٢٠ـی مانگی داهاتوو پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
هاوکات نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش وتی، ئەو منداڵانەی لە
قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵانی چوار ساڵی وەردەگیرێن مەرجە رۆژی لە دایکبوونیان لە
نێوان یەکی یەکی ٢٠٢١ تا ٣١ـی ١٢ـی ٢٠٢١ بێت.
وتیشی ئەو منداڵانەی لە قۆناغی دووەمی باخچەی منداڵانی پێنج ساڵی
وەردەگیرێن مەرجە،رۆژی لە دایکبوونیان لە نێوان ١ـی یەکی ٢٠٢٠ تا ٣١ـی ١٢ـی ٢٠٢٠ بێت.