PM:03:34:19/07/2025
3956 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک بەر لە ئێستا لە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ، گەشتیارێک خنکا و لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، گەشتیارێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ خنکا.
وتیشی، تیمەکانی پاراستنی ئاوی رووباری سۆران
و تیمەکانی رزگاردن بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەدا، گەڕان و پشکنینی ناو رووبارەکەیان دەست پێکردووە، لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە بەردەوامە.