سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

PM:02:50:19/07/2025

1672 جار خوێندراوەتەوە

رووداوێکی سەختی هاتووچۆی سنووری ئاکرێ بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی کوڕەکەی.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لەسەر رێگای سەرەکی ئاکرێ بۆ ناحیەی رۆڤیا، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو.

چاوگەکە وتیشی، ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٤٦ ساڵە و پیشەی پاسەوانی تایبەتییە و کوڕە ١٩ ساڵەکەی بریندارە.

 













گەلەری