PM:02:27:19/07/2025
2492 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی دوایین زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا، هەردوو موچەی مانگی پێنج و شەش بنێردرێت.
ئەمڕۆ ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، بە پێی دوایین زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، وا بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆوە سەردانی هەرێم بکات، بۆ ئامادەکاری لە پڕۆسەکەدا و تا کۆتایی ئەم هەفتەیەش یەکەم پڕۆسەی هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
هاوکات، وا چاوەڕوان دەکرێت کە سبەینێ یەکەم گوژمی ١٢٠ ملیاری لە داهاتی
ناوخۆوە بچێتە هەژماری بانکی هەرێم و دواتر مووچەی مانگی پێنج خەرجبکرێت، دوای
ئەوەی لیژنەکەی کۆمپانیای سۆمۆ کارەکانی تەواودەکات، راستەوخۆ مووچەی مانگی شەش
خەرجدەکرێت.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لیستی مووچەی
مانگی شەش نێردراوە بۆ وەزارەتی دارای عێراق و چاوەڕوان دەکرێت وردبینی لە لیستەکەدا بکرێت، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا، هەردوو مووچەی مانگی پێنج و شەس
بنێردرێت.