ئەو پارێزەرەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کرایەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێ‌کرا؛ لە پەڕەی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پاش دوو هه‌فته له بێده‌نگی ده‌سته‌ڵات؛ كاتی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست پێ بكه‌م"، دەشڵێت، "واز له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و بێ دادی و تاوانه‌كانی ده‌سەڵات ناهێنم".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی تەمموزی ٢٠٢٥، شوان سابیر، پارێزەر و لێکۆڵەری دادوەری لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە،"پاش دوو هه‌فته له بێ ده‌نگی ده‌سته‌ڵات، كاتی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست پێ بكه‌م".
لە راگەیەندراوەکەیدا وتیشی" واز له‌و
شتانه ناهێنم كه باوه‌ڕم پێیانه و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه سێیه‌م جاره رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ببمه‌وه، واز له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و بێ دادی
و تاوانه‌كانی ده‌سەڵات ناهێنم، واز له مافی خۆشم ناهێنم هه‌تا تاوانكاران به
سزا نه‌گه‌یه‌نم".
جەختیشی کردووەتەوە، " ئه‌وه‌ی ووتوومه
تا ئێستا ( ووشه ووشه ) دووپاتیان ده‌كه‌مه‌وه و پێداگرم له‌سه‌ریان".
راگەیەندراوەکەی شوان سابیر
لەدوای ئەوەدێت کە دوو هەفتە لەمەوبەر، لە ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، شوان سابیر،
پارێزەر و لیکۆڵەری دادوەری، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا گرتە ڤیدیۆیەکی
بڵاوکردەوە کە تیایدا رووخساری برینداربووە و وتی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
هێرشی کراوەتەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، بەپێی دوایین زانیارییەکانیش، بەهۆی رەخنەگرتن لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا، ئەم کردەوە دڕندانەیەی بەرامبەر کراوە.