سەردێڕ:

درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و کەسێک گیانیلەدەستدا

AM:11:43:19/07/2025

5552 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سنووری پێنجوێن درۆنێک ئۆتۆمبێلکی کردە ئامانج و گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندی شیوگوێزانە، نزیک مەرزی سەیرانبەن لە سنووری پێنجوێن، درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج و کەسێک کوژراوە و کەسێکش بریندارە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندین هێرشی درۆنی بۆمبرێژکراو ئاراستەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کراون و لەناویشیاندا، تاوکێ، پشخابوور، عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و کێڵگەکانی سنووری شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک، زۆربەی هێرشە درۆنیەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەبووە.

 

 

 













گەلەری