سەردێڕ:

دزی لە میشێل پلاتینی ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسا کرا

PM:09:03:18/07/2025

1496 جار خوێندراوەتەوە

میشێل پلاتینی فەرەنسی، کە بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی ئەوروپا دادەنرێت، لە ماڵەکەی خۆیدا لە فەرەنسا ٢٠ نازناو و مەدالیای لێدزراوە و پۆلیسی مارسیلیاش لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، دز چووەتە سەرماڵی میشێل پلاتینی سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و ٢٠ جام و مەدالیای لێدزراوە، کە لەسەردەمی کاروانی وەرزشیدا بەدەستی هێناوە.

بەگوێرەی میدیا فەڕەنسییەکان، کاپتنی پێشووی فەڕەنسا و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس لەکاتی دزیکردنەکەدا خۆی لە ماڵەوە بووە و هەستی بە بوونی دزەکە کردووە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرەبەیانیمیشێل پلاتینی بە دەنگی دزەکە خەبەری دەبێتەوە، بەڵام تا هەڵدەستێت دزەکە کاری خۆی کردووە و هەڵاتووە.

پۆلیسی مارسیلیاش لە بارەی رووداوەکەوە وتوویانە، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ ناسینەوەی دزەکە و لە هەوڵدان بۆئەوەی دەستگیری بکەن.













گەلەری