دێربیی بادینان ئەم ئێوارەیە، لە یاریگەی شەعبی بەغدا و لەپێناو بەرزکردنەوەی جامی عێراق دەکرێت، دهۆک و زاخۆ لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەیەک دەگەن و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا یانەیەکی کورد جامەکە بەرز دەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کاتژمێر هەشتی شەو بەکاتی هەولێر، هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ لە بەغدا لە یاریی کۆتایی جامی عێراقدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یارییەکە لە یاریگای
شەعب لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، جگە لەوەش دەبێتە یەکەم جار لە مێژوودا یانەیەکی کوردی
ببێتە پاڵەوانی ئەو جامە لەو کاتەوەى لە وەرزی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٦ پاڵەوانێتیەکە
دەستیپێکردووە.
یانەی زاخۆ
لە قۆناغی پێش کۆتاییدا توانی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە یانەی شوڕتە بباتەوە،
بەو ئەنجامەش گەیشتنی بە یاریی کۆتایی مسۆگەر کرد.
لەبەرامبەردا، یانەی
دهۆکیش لەو قۆناغەدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر یانەی قوە جەویە
بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.