PM:07:14:18/07/2025
38808 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسێکی عێراقی رایگەیاند، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره‌ی مووچه بۆ مانگی پێنجی مووچه‌خۆران ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ماڵپه‌ڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویكرده‌وه، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی ٩٥٢ ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێم بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی مووچه‌ی مانگی پێنج
ئامادەیه و هەفتەی داهاتووش دوای گه‌یشتنی لیستی مووچه‌ی مانگی شەش له‌لایه‌ن به‌غداوه
وردبینی بۆ ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له زووترینكاندا ره‌وانه بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی
نائاسیی دوێنێیدا بڕیاریدا به په‌سه‌ندكردنی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی
فیدڕاڵی و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق راسپێردراوه پاره‌ی مووچه ره‌وانه‌ی
هه‌رێمی كوردستان بكات.
له دەقی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كه دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراقدا ده‌نگی له‌سه‌ردرا، هاتووه، ئەم رێکەوتنە تاکو ٣١ـی کانونی
یەکەمی ٢٠٢٥، کاری پێدەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٦ پێویستە رێکەوتنێکی نوێ بکرێت.