PM:02:34:18/07/2025
1840 جار خوێندراوەتەوە
ژینگەپارێزی هەولێر وردەکاری گیانلەدەستدانی کارمەندێکی بەنگلادیشی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە و لە کاتی پاککردنەوەی سەر پردێک، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانیلەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر پردی شۆرش، ژینگەپارێزێک لەکاتی پاککردنەوەی سەر پردەکە گیانیلەدەستدا.
وتیشی، ژینگەپارێزەکە خەڵکی وڵاتی بە نگلادیشە و
سەر بە کۆمپانیای گولزاری شارە، تەمەنی ٣٣ ساڵە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چاوگێکی ئەمنی بە
ئێن ئاڕ تی وتبوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب لەسەر پردی شۆڕشدا خۆی بە
ماتۆڕسکیلی دوو ژینگەپارێزدا کێشا و بەهۆیەوە کەسێکیان کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا، ئەوی دیکەشیان بە سەختی برینداربوو.