دوای ئەوەی نزیکەی مانگی رابردوو دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران وڵاتەکەیان چۆڵکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە لە ئێستادا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دیپلۆماتکارەکانی وڵاتەکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ عێراق، ئەمەش وا دەگەیەنێت کە حکومەتی ئەمریکا لە ئاسایشی ناوچەکە دڵنیا بووەتەوە.
هەروەها، تامی
بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە میدیا جیهانییەکانی وت،
"فەرمانبەران بەشێوەیەکی کاتی لە دەرەوەی عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەردوو
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر."
وەزارەتی
دەرەوەی ئەمەریکاش وتی"هێشتا هۆشداری بە ئەمەریکییەکان دەدەین لە گەشتکردن بۆ
عێراق."
ئەمەش
لەکاتێکدایە، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، کە لە ١٣ی حوزەیرانی
ئەمساڵەوە دەستیپێکرد، کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە چۆڵکران و دوای ئەوەی حکومەتی ئەمەریکا هێرشێکی
ئاسمانی کردە سەر هەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا، فەرمانی بە کارمەندەکانی خۆی لە عێراق کرد کە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.