سەردێڕ:

بەهای زێڕ گەیشتە چەند؟

AM:08:57:18/07/2025

1740 جار خوێندراوەتەوە

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٦ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥١ هەزار دینارە

 













گەلەری