PM:03:40:15/07/2025
960 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لەبارەی پڕۆژەی گومرگری ئەلیکترۆنی لە عێراق کۆبوونەوە و دەڵێت، ئەم پرۆژەیە دەبێتە پاڵپشتێکی ئابووری گرنگ لە وڵاتەکەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی بۆ بازرگانی و گەشەپێدان بە ناوی (UNCTAD) کرد، کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پرۆگرامی ئاسیکودا ئامادەبوون، سەردانەکەش بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی پرۆژەیەکی سیستەمی گومرگی دیجیتاڵی لە عێراق بوو.
بە پێی میدیا عێراقییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە قۆناغەکانی
جێبەجێکردنی پڕۆژەی سیستەمی
گومرگی ئەلیکترۆنی کرد، کە دەسەڵاتی گشتی گومرگی بە
هاوکاری لەگەڵ UNCTAD کاری لەسەر دەکات، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییەکانی لەسەر پەرەپێدانی ژێرخانی
گومرگی وڵات.
جێی ئاماژەپێدانە کە پڕۆژەی ئۆتۆماتیکی هەنگاوێکی
بنەڕەتییە بۆ ئاسانکردنی رێکارەکانی گومرگی، رەوتی بازرگانی و پاڵپشتیکردنی
ئابووری عێراق، لە رێگەی سیستەمێکی دیجیتاڵی یەکگرتوو و پێشکەوتووەوە.