سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: رێژەی بێکاری لە عێراق دابەزیوە

PM:03:21:15/07/2025

1000 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی پرۆژە سەرکەوتووەکانی حکومەتی عێراقەوە، رێژەی بێكاری لە وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ١٧٪ وە بۆ ١٣٪ دابەزیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، حكومەت دەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێكردووە تاکو ژێرخانی ئابووری بەبێ پشت بەستن بە داهاتی نەوتی زیادبکات، وەك پرۆژەی بنیاتنانی یەك ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون و سەدان خوێندنگە و نەخۆشخانە و پرد و رێگاوبان و تۆڕی كارەبا و ئاو.

وتیشی، سیاسەتی چاكسازیی حكومەتی عیراق پابەندی رێنماییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بووە و بەهۆیەوە رێژەی بێكاری لە عێراق  لە ١٧٪ وە بۆ ١٣٪ کەمبووەتەوە.

راوێژكارەكەی سودانی ئاماژەی بەوەشكردووە، برەودان بە كەرتی نانەوتی پێویستی بە وەرچەرخانێكی راستەقینەیە، حكومەتی ئێستای عیراقیش هەنگاوەكانی بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات.













گەلەری