وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەڵێت، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بەشێوەى ئەلیکترۆنى لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تا ٣١ی ئاب بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، چیتر بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى زانکۆ یان وەزارەتەکە بکات، چونکە لەمەودوا پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت و بەمەبەستى بەرچاوڕوونییان پێویستە سەرەتا رێی لینکێکی فێرکارییەوە خۆیان فێربکەن و دواتر پرۆسەکە ئەنجامبدەن تاکو تووشی هەڵە نەبن.
وتیشی، هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى
خوێندنەوەى دەقى رێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە
زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
دەشڵێت، مەرجە
فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥
تێپەڕ نەکات، پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان
تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەیان جێبەجێ ناکرێت.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر
قوتابی و خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لەبیری چووبێتەوە، بۆ چونە
ناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى
ئامادەیی دەبێت لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
بۆ ئەنجامدانى
پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە.
بۆ بینى
گشتاندنى وەزارەت تایبەت بە رێنمایی گواستنەوە و دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە.