PM:01:59:15/07/2025
1124 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵخانەی گشتی ئهمریكا لە هەولێر لهسهر هێرشكردنهسهر كێڵگه نهوتیهكانى ههرێم دەڵێت، ئەم هێرشانە سەروەریی عێراق پێشێلدەکەن و جێی قبوڵکردن نین، دەشڵێت، ئەمریکا بە تەواوی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، دوای هێرشە درۆنیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرسنک، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم هێرشانە مایەی قبوڵکردن نین، سەروەریی عێراق پێشێلدەکەن و زیان بە هەوڵەکانی عێراق بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی دەگەیهنن، داواش لە حکومەتی عێراق دەکەن کە لێکۆڵینەوە بکات بۆ دۆزینەوەی ئەوکەسانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن و رووبەرووی بەرپرسیارێتییان بکەنەوە.
وتیشیان،
"هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی لێڵگە نەوتییەکانی عێراق سەرکۆنە دەکەین، لەنێویشیاندا
هێرشە درۆنییەکانی ١٤ و ١٥ی تەمموز بۆسەر ژێرخانی گرنگ لەکێڵگە نەوتییەکانی
خورمەڵەو سەرسنک."
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوهوه
هێرشێکرایه سهر كێڵگەی نەوتی سەرسنگ، لەناحیەی چەمانکێ لەپارێزگای دهۆک و شەوی
رابردووش بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، هێرشێکی
درۆنی بۆ سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ کراوە.