کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە چەند ناوچەیەکی هەرێمدا، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکانى رۆژهەڵات و باکورى هەرێم. هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە کاتەکانى شەودا بەتایبەت لە ناوچەکانى ناوەراست و باشورى هەرێم.
وتیشی، خێراى
با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت و هەندێ
جار چالاک دەبێت بۆ سەرووى ٢٥ کم/ک، پلەکانی
گەرماش نزیک دەبنەوە لە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە پارێزگای دهۆک کە نزم دەبێتەوە.
لەبارەی کەشی
سبەینێش وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە
لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرما
لە دیارترین ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە.
هەولێر : ٤٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٢
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٧
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢
پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٤٨ پلەی
سیلیزی