شەوی رابردوو دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە هەولێر کەوتنەخوارەوە، ئەمڕۆش هێرشکرایە سەر کێڵگەنەوتی ئەتروش لە دهۆک.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو نزیک کاتژمێر هەشت، لە رێگای دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
چاوگێکی ئەمنیش بە ئێن ئاڕ تی وت، یەکێک لە
درۆنەکان لە دەروازەی کێڵگەکەی داوە و زیانی مادیی پێگەیاندووە. بەڵام درۆنەکەی تر
لە دەرەوەی کێڵگەکە کەتووەتە خوارەوە.
هەروەها ئاسایشی
هەولێریش وتی، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش
دەڵێت، تەنها زیان بە بۆرییەكانی ئاوی وێستگەكە گەیشتووە.
شانهی راگهیاندنی
ئهمنی عێراقیش وتی، لهگهڵ هێزه ئهمنی و دامودهزگا ههواڵگریهكانی ههرێم لهههماههنگیدان
بۆ لێكۆڵینهوه لهو كردهوه دوژمنكاریانهیه.
هاوکات، بە پێی
دوایین ئەو زانیارییانەی کە بە ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر کێڵگەنەوتی ئەتروش، سەربە پارێزگای دهۆک و تا ئێستا زیانەكان
نەزانراون.
ئەمەش لە دوای
ئەوە دێت، کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی دوێنێ بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە، کارکردن و
بەرهەمهێنانی نەوت لە کارگەیەکی نەوتی سنووری ئامێدی راگیرا و درۆنێکی تریش ئاڕاستەی کێڵگەنەوتی ئەتروش، سەر بە پارێزگای دهۆک کرا.
هاوکات، کێڵگە
نەوتییەکانی هەولێریش لە چەند رۆژی رابردوودا بەر هێرشە درۆنییەکان کەوتبوون، بە پێی وەزارەتی سامانە
سروشتییەكانی هەرێم، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی
خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
ڤـ.ر