PM:09:23:14/07/2025
6820 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دوو درۆن لەناو کۆمپانیای کار گرووپ کەوتنەخوارەوە، دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، دەزگای دژە تیرۆری پارتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە گوێرەی زانیارییەکانییان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی ٨:٢٠ و ٨:٢٥، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کەوتنەخوارەوە.
لە
راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان
لێ نەکەوتەوە.
هاوکات چاوگێک لەناو کێڵگەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، یەكێك لە درۆنەکان لە نزیک وێستگەی ئاوی کێڵگە نەوتیەكە
کەوتووەتە خوارەوە و تا ئێستا قەبارەی زیانەکانی دیاری نەکراوە.