سەردێڕ:

ئەردۆغان: پڕۆسەی چەک دانانی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو

PM:06:06:11/07/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـوە، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، هیوادارن هەنگاوە گرنگەکەى ئەمڕۆ کە رێگەیە بۆ ئاشتی ببێتە خێر بۆ هەموان و دەشڵێت، ئەمە هۆکارە بۆ گەشتن بە تورکیایەکی بێ تیرۆر.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، بە چەکدانانی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگ نرا و هیوادارە ببێتە خێر بۆ تەواوی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن بگەن بە ئامانجەکانیان، کە ئاسایشی وڵات و ئاشتیی هەمیشەییە و خۆشگوزرانی گەلەکەیانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای نیو سەدە لە خەباتی چەکدای، بۆ پێشاندانی نیازپاکی بۆ پڕۆسەی ئاشتی یەکەم گروپی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان سوتاند و دەشڵێن، " هیوادارین ئەم کارەمان ببێتە ماییەی خۆشگوزەرانی و ئاشتی بۆ میللەتەکەمان."



هـ.ئـ













گەلەری