سەردێڕ:

راگەیەندراوی لیژنە باڵاکەی عێراق لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت

PM:05:47:09/07/2025

75468 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بەڕێوەچوو لەبارەی مووچەی هەرێم و تەوتین کردنی و هەناردەکردنەوەی نەوت. دەشڵێت، جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان دەکەینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو بابەتانە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی تەممووزی ٢٠٢٥، وەزارەتی پلاندانانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت، قەبارەی بەکارهێنانی ناوخۆیی، رادەستکردنی داهاتی نانەوتی، مووچەی فەرمانبەران و تەوتینکردنی.

لە راگەیەندراوەکەدائاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان کردووەتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو بابەتانە، بە شێوەیەک کە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سودانی پرسی مووچەی بردە ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەڵام بەهۆی ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئەم ساتە ئامادە نییە نەوت وداهاتی ناوخۆش رادەستی بەغدا بکات، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک درا بە سەرۆکایەتی محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان و چوار وەزیری دیکە ئەندامن کە دووانیان لە وەزیرە کوردەکانن.

















گەلەری