سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

PM:06:12:08/07/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەمەبەستی سیانەکردن و پاککردنەوەی تونێلەکە، ئەمشەو رێڕەوی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتى شارەوانى ناحیەی سیتەک لە راگەیەنراوێکدا وتی، لە کاتژمێر ١٠ـی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ٦ـی بەیانی سبەی چوارشەممە، رێڕەوی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کارە بە مەبەستى سیانەکردن و پاککردنەوەى تونێلى پێشڕەو ئەنجام دەدرێت.

دەشڵێت، داخستنى تونێلەکە بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ رەخساندنى ریگایەکى سەلامەت و دوور لە مەترسى هاتووچۆ بۆ شۆفێران و گەشتیارانى سلێمانى و ناوچەى شارباژێڕ.

 













گەلەری