سەردێڕ:

دادگای فیدراڵی و حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە؛ مووچە دەنێرن؟

PM:08:13:05/07/2025

5024 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر مووچەی هەرێم چاوگێکی ئاگادار بە ئاژانسێکی عێراقی وتووە، بەهۆی دروستکردنی ئاستەنگەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەکانی بەغدا و هەولێر بەرەو ئاڵۆزی چووە، دەشڵێت بڕیارە لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بریارێک لەسەر مووچەی هەرێم بدرێت.


چاوگەکە دەشڵێت، حکومەتی هەرێم پێداگری دەکات و دەیەوێت بەشێکی کەمی نەوتی هەرێم رادەستی سۆمۆ بکات و زۆرینەی لای خۆی بهێڵتەوە، باسی لەوەش کردووە کێشەیەکی تر کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دروستی کردووە ئەوەیە، بە بەغدای وتووە پێویستە ئێوە قەرزی کۆمپانیاکان بدەنەوە.

چاوگەکە وتیشی، بەغدا بەوە رازی نییە و بە هەرێمی وتووە نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەست بکەن بەو شێوەیەی پێشتر رێکەوتنی لەسەر کراوە، ئەوکات مووچە دەنێرن، بڕیاریشە ئەم هەفتەیە دادگای فیدراڵی کۆببێتەوە و ئەگەری هەیە بڕیارێک لەسەر ناردن یاخود نەناردنی مووچەی هەرێم بدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێم یەک دیناریان وەرنەگرتووە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش نە ئامادەیە لەگەڵ بەغدا رێکەوێت نە خۆیشی لە داهاتی نەوت و ناوخۆ مووچە دابەش دەکات.













گەلەری