سەردێڕ:

سلێمانی؛ کاری نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان دەخرێتە رۆژانی پشوو

PM:03:04:05/07/2025

1192 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، كارەكانی نۆژەنكردنەوە دەخرێنە رۆژانی پشوو بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی.


ئەمڕۆ شەممە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٥، بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی بڵاویکردەوە، شارەوانی سلێمانی، رەزامەندیی داوە کە کارەکانی نۆژەنكردنەوە بخرێتە ئەو رۆژانەی كە پشوون یان هاتووچۆ لەسەر شەقامەكان كەمە.

وتیشی، داوا لە شۆفێران دەکات لەسەرخۆ بن و بەپێی رێنوێنییەكان شۆفێری بكەن، بەتایبەت لە كاتی گۆڕینی ئاراستەی شەقامەكاندا.

لە رۆژانی كاركردن و دەوامی دەزگاكانی حكومەت، پڕۆژەكانی شارەوانی دەبنە هۆی قەرەباڵغی و جەنجاڵیی شەقامەكان و ئەمەش نیگەرانی خەڵكی لێ دەكەوێتەوە.

 













گەلەری