سەردێڕ:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ هه‌وڵێك له‌ئارادانییه بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

PM:12:57:05/07/2025

1012 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "پێوستە دڵنیابین لەوەی رووداوەكانی (١٣) حوزەیران دووبارە نابنەوە، دەشڵێت، گەلی ئێران ئەوەندە تووڕەیە كەس ناوێرێت باسی دانوستان بكات.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی تەمووزی ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز، سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا دەڵێت، رای گشتی لە ئێستادا ئەوەندە تووڕەیە، تەنانەت کەس ناوێرێت باسی دانوستان و دیپلۆماسی بکات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان وتی، دیپلۆماسی هەرگیز کۆتایی نایەت، بۆیە پێویستە چاوەڕێ بکەن و ببینن، چونکە نایانەوێت ئەو شتە دووبارە ببیننەوە کە پێی دەڵێن ناپاكی لە دیپلۆماسی، جەختیشكرد لەوەی، دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

سەبارەت بە ئەگەری كۆبوونەوە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، لە هەفتەكانی داهاتوودا ئاماژەی بەوەکرد، لە پەیوەندی ناڕاستەوخۆدان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتاکانی لە عومان و قەتەر و وڵاتانی دیکە قسە دەکات، پێویستە چاوەڕێ بکەن و بزانن چی روودەدات، پێویستە دڵنیابن لەوەی کە دووبارەبوونەوەی ئەو شتانە نابینن کە لە (١٣)ی حوزەیران روویاندا، کاتێک خۆیان بۆ خولێکی دیکەی دانوستان ئامادە دەکرد، لەناکاو تەقینەوەکان روویاندا.


 













گەلەری