١. پەتاتە دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، کە سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە بۆ جەستە، هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ وەرزشوانان یان ئەوانەی پێویستیان بە وزەی بەردەوام هەیە بە درێژایی ڕۆژ.
٢. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان وەک، ڤیتامین C، ڤیتامین B6،پۆتاسیۆم.
٣. پەتاتەی کوڵاو ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی باشترکردنی هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات و تەندروستی هەرس باشتر دەکات.
٤. بەهۆی رێژەی بەرزی ڤیتامین سی و ڕێژەی دژە ئۆکسانەکەیەوە، یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەکات.
٥. ئەو ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و دژە ئۆکسێنەرەی لە پەتاتەدا هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدات کە پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
٦. پەتاتە ئاسن و مەگنیسیۆم و ڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت کە توخمێکی گرنگن بۆ باشترکردنی تەرکیز و کارکردنی مێشک.