حکومەتی عێراق داوای لە هەرێم کردووە
مانگانە ١٥٠ ملیار لە داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت هاوکات رۆژانە
٢٨٠ هەزار نەوتی هەرێم لەرێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت.
پارتی و یەکێتی وتوشیانە داهاتی ناوخۆیان خواردووە بۆیە رادەستنەکراوە،
بۆیە داوایانکردووە بەغدا لەبری ئەوە مووچەیەکی مووچەخۆران ببڕێت.
پەیامنێری ئێن ئارتیش وتی، لەسەر پرسی نەوت حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت
بەغدا قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان بداتەوە و رۆژانەش ٢٨٠ هەزار بەرمیل بۆ سۆمۆ
بنێرێت و ١١٥ هەزار بەرمیلیش بۆ ناوخۆ تەرخان بکرێت بەڵام بەمەرجێک هیچ
کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی پشکنین بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم نەکات و
حکومەتی عێراق ١٦ دۆلار بۆ دەرهێنانی نەوت تەرخان بکات.
وتیشی، لە بەرامبەردا بەغدا داوای لە هەرێم کردووە مانگانە ١٥٠ ملیار لە
داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت هاوکات رۆژانە ٢٨٠ هەزار نەوتی
هەرێم لەرێگای سۆمۆوە بفرۆشرێت.