کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە هەوادا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە تاکو کاتەکانی ئێوارە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سبەی سێشەممە ١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ
بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەکاتەکانی بەیانی زوو لەزۆربەی ناوچەکان و پاشان بۆ
کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری لاواز دەبێت.
دەشڵێت،
پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی
گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : ٣٨ پلەی
سیلیزی
سلێمانی
: ٣٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٦ پلەی
سیلیزی
کەرکوک
: ٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٧ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە
:٣٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٥ پلەی
سیلیزی
حاجی
ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان
:٣٩ پلەی سیلیزی