PM:05:09:28/06/2025
52728 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی میسر دەڵێن، لە یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی میسر ١٨ کچ و کوڕێک کە تەمەنیان لەنێوان ١٤ـ ٢٢ ساڵاندا بووە لە رووداوێکی هاتووچۆدا بەیەکەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، شەوی هەینی نزیکەی ٢٠ کچی دانیشتووی گوندی کفر سنابسە ویستوویانە بە پاسێکی بچوک بچنە ناوچەی دەلتا نیل کە ١٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری قاهیرەوە دوورە، پاسەکەیان لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیاندا داوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کچەکانی گوندەکە کە هەندێکیان ئەندامی یەک خێزانن، بە مەبەستی کرێکاری و
بەدەستهێنانی داهاتێکی کەم رۆژانە بە پاس هاتووچۆی نێوان ئەو دوو ناوچەیەیان
کردووە.
باسی لەوەشکرد،
لە رووداوەکەدا ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، لەو
ژمارەیەشیان ١٨ کچیان هاوڕێ و خزم و کەسی یەکتربوون و دانیشتووی گوندەکە بوون تەمەنیان
لە نێوان ١٤ـ٢٢ ساڵاندایە.
هەروەها، لە
ئێستادا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و دەزگا پەیوەنیدارەکان لە بارەی چۆنییەتی
رووداوەکەوە دەستی پێکردووە.