سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:59:25/06/2025

54176 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم دوای ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل رووی لە دابەزین کرد و بەراورد بە دوێنی زیاتر لە هەزار دینار دابەزیووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزینی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ١٣ـی حوزەیراندا، نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە دوای ئاگربەستە ١٢ـە کاتژمێرێکەشیانەوە، نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ دیناری عیراقیە.
١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٨٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨٥٠ لیرەی توركییە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٧ ملیۆن و ١٧٥ هەزار تمەنی ئێرانییە.














گەلەری